AP ١٤٠٠ بەفرانبار ٢٠ ١٤:٥٧

بەڕێوەبەری گشتیی میراتی کەلتووری، گەشتیاری و پیشە دەستکردەکانی کوردستان:

کوردستان دەبێتە دەروازەی گەشتیاری تەندروستی لە ڕۆژاوای ئێران

کوردستان دەبێتە دەروازەی گەشتیاری تەندروستی لە ڕۆژاوای ئێران

بەڕێوەبەری گشتیی میراتی کەلتووری، گەشتیاری و پیشە دەستکردەکانی کوردستان وتی: پارێزگای کوردستان دەفرایەتی ئەوەی هەیە ببێتە دەروازەی گەشتیاری تەندروستی لە ڕۆژاوای وڵات و ئێمەش بەستێنە پێویستەکان بۆ ئەم کارە دابین دەکەین.

بە پێێ راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەعقووب گەوێڵیان لەم بارەوە وتی: سنووری هاوبەشی پارێزگای کوردستان لە گەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق بۆتە هۆی گەشەی توریزمی تەندروستی لەم پارێزگایە.

ئەو وتیشی: دەتوانین بە کەڵک وەرگرتن لە جیهازاتی شیاو بەستێنی پێویست بۆ گەشەی ئەم جۆرە لە توریزم دابین بکەین کە جگە لە دەرمان و چارەسەری کێشەی گەشتیاران، دەبێتە هۆی گەشەی ئابووری و پێک هێنانی دەرفەتی کاروپیشە بۆ خەڵکی ناوچە.

ناوبراو هەروەها سنووری سەیرانبەندی دەرفەتێکی شیاو بۆ گەشەی گەشتیاری لە بانە و بە گشتیی پارێزگای کوردستان زانی و وتیشی: گەر لە هەموو دەفرایەتییەکان کەڵک وەربگرین، دەتوانین پارێزگا بەرەو گەشە و ئاوەدانی زیاتر ببەین.

News ID 40665

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha